منو بولبول Poem by Tahir Baban

منو بولبول

Rating: 5.0

مه‌كه‌ن لۆمه‌ی هه‌ژارێ
ئه‌ۆێندارێ زامدارێ
له‌ ناوه‌ندی به‌هارێ
گوڵی لێ بۆته‌ خارێ
- - -
ئه‌ی بوبولی سه‌ر دارێ
بڕۆ به‌ر كۆشكی یارێ
دانێ بۆ عه‌شقی پاكم
په‌یكه‌رێكو فه‌نارێ
- - - - -
كه‌ نه‌شمیل دێته‌ خوارێ
به‌ نازو له‌نجه‌و لارێ
چیم هه‌یه‌ دەردو زارێ
هه‌ڵی ڕێژە به‌ جارێ
بڵێ ئه‌ی چاو خومارێ
ئه‌ی شنه‌بای هه‌وارێ
چی بو ئه‌و كارەی كردت
كوانێ په‌یمانی پارێ
- - - -
بولبول تۆش ته‌نیا جارێ
له‌و هه‌ڵگری نیگارێ
ئاواز) ت (دێته‌ زارێ
تاكانه‌ بێو شاكارێ
جا تێش ئه‌گه‌ی چی بارێ
جی دەردێ چ ئازارێ
نه‌شمیله‌م بۆ ته‌لارێ
له‌ عه‌شقی خسته‌ كارێ
تۆش وەكو ئه‌وێندارێ
بفڕە له‌ دار بۆ دارێ
بڵێ به‌ ئه‌هلی شارێ
رەحمێ دەرمانێ چارێ

Friday, April 4, 2014
Topic(s) of this poem: love hurts
COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Tahir Baban

Tahir Baban

Kaniaskan sulaimani
Close
Error Success