ئه‌ی شای دولبه‌ران پێم بڵی چیته
مه‌یله‌که‌ی جاران ماته یا نیته
دڵ که ساوایه نه‌فامه شیته
هه‌ر له دوی باڵا‌و گه‌رده‌که‌ی پێته
مه‌ستی باڵاته باره‌گاو جێته
هه‌رده‌م چاوه‌رێی ڕازه‌که‌ی پێته
دیده‌ش هه‌میشه وا له سه‌ر ڕێته
هه‌تا هه‌تایه هه‌ر چاوهڕیته
گیۆش هه‌ر ئهوداڵه بۆ ئه‌و شه‌ماڵه
پرشه‌ی مرواریو خونچه‌ی له پاڵه
سا به‌ڵکو بێنێ له عه‌شقی کۆنێ
عتابێ نازێ یا هه‌تا بۆنێ
هۆی مه‌ستیی خه‌ڵکی گه‌ر ئاوی تاله
دڵی من مه‌ستی کوڵمی تۆی ئاله
کوژراوی دیده‌ی گهشو ڕه‌شتاڵه
یا خه‌نده‌و کوڵمێ که نه‌ختێ چاڵه
ئه‌وه‌ی به جارێ له عه‌شقم زاڵه
گوڵ‌و مرواریو ئه‌ستێره‌و خاڵه
شای شه‌کر ڕازان تو عه‌شقت ڕازێ
بۆی عه‌شقی لێ بێ‌و پڕ بێ له نازێ
تا هێز بێته‌وه گیانی وه‌ک مردوم
گه‌ردن ئازاد بی له‌وه‌ی پێت کردوم
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem