پێشكه‌ش به ئافره‌تێكی هونه‌رمه‌ند
ئه‌ی په‌ری شانۆۆ، نه‌ترسی ئازا
چه‌ند جوان ئه‌جوڵێی له گه‌ڵ ئاواز‌ا
...
If destiny gives me a wealth
Of beating heart and songs of breath
I will be there in your birthday
To share your Songs and dance and play
...
مه‌كه‌ن لۆمه‌ی هه‌ژارێ
ئهۆێندارێ زامدارێ
له ناوه‌ندی به‌هارێ
گوڵی لێ بۆته خارێ
...
ئه‌ی شای دولبه‌ران پێم بڵی چیته
مه‌یله‌که‌ی جاران ماته یا نیته
دڵ که ساوایه نه‌فامه شیته
هه‌ر له دوی باڵا‌و گه‌رده‌که‌ی پێته
...
On 22nd march 2014
Butterflies of my sense leave my head right to west
With flowers on their wings and their song in your fest
Will bring you all my best and feelings in my chest
...
مه‌كه‌ن لۆمه‌ی هه‌ژارێ
ئهۆێندارێ زامدارێ
له ناوه‌ندی به‌هارێ
گوڵی لێ بۆته خارێ
...
A poet and medical doctor from Iraq born 1934 lives in Sweden)
Hoonar
پێشكه‌ش به ئافره‌تێكی هونه‌رمه‌ند
ئه‌ی په‌ری شانۆۆ، نه‌ترسی ئازا
چه‌ند جوان ئه‌جوڵێی له گه‌ڵ ئاواز‌ا
ڵهنجهت له باوه‌ش سهمتورو سازا
بوكی تازه‌یه له به‌رگی نازا
ئه‌ی په‌ری كاتێ تۆ سهمائهكهی
گیانت تێكه‌ڵی مۆسیقا ئه‌كه‌ی
شانۆ به جارێ وا ئاوا ئه‌كه‌ی
ته‌ماشاكه‌ران خهمڕهوا ئه‌كه‌ی
وا ئازا‌و زیره‌ك له كاری خۆتا
چی له‌وه زیاتر ته‌مه‌نا ئه‌كه‌ی
ئێمه هه‌مومان وا هاتوینه جۆش
چاو له دوی له‌نجه‌و بێ بادە سه‌رخۆش
بێ درۆ‌و ڕییا وەعزو قسه‌ی بۆش
هه‌مو لهنجهیهك دێنێ سه‌د كڕنۆش
خه‌نده‌ی ئاوازه‌و دڵم بێ خه‌مه
چاو له دوی له‌نجه‌و كاسم لای ده‌مه
وه‌لێ سه‌رخۆشی نازو له‌نجه‌ی تۆم
چۆنت لێ بدوێم هێشتا هه‌ر كه‌مه
كه دێیته پێشێ یا ئهچیتهدوا
چاوی هه‌مومان به دوتا ئه‌ڕوا
له‌نجه به له‌نجه چاومان لهدوته
چرپه‌یه‌ك وون بی هه‌مو ئه‌لێن كوا
تۆ له كێۆ هاتوی كیژی ماڵئاوا
بۆ دڵته‌نگ شانۆت كردۆته مه‌ئوا
ناحه‌زان هه‌ر چی ئه‌ڵێن با بلێن
تۆی دیاری ئاسمان تۆی فریشته‌ی خوا
ته‌لیسمی له‌نجه‌ت هونه‌ر ئهنۆێنێ
له دڵا یادی گوڵێك ئه‌چێنێ
ئاههنگو سه‌ماو به‌زمی ئه‌م شه‌وه‌ت
تۆبه‌ی سه‌د موفتی‌و مه‌لا ئه‌شكێنێ
به‌ڵام به‌ڕێزم چونكه ئافره‌تی
دیاره دوچاری گه‌لي محنه‌تی
جارجار مه‌جبوری ده‌ستی مه‌ینه تی
به‌ڵام هه‌ر توندی پر له هه‌ڵمه‌تی
زۆر كه‌س حه‌سودی به توانات ئه‌به‌ن
ئه‌تۆ نمونه‌ی به‌رزی همه‌تی