نەوڕەسی شیعر
بۆ لەتیف هەڵمەت
دار نەما ڕاینەوەشێنم و
گەڵاکەى وشەى تۆی پێوە نەبێ،
شیعرێک نەما نەیخوێنمەوە و
متورفەکەى لە هى شیعرى تۆ نەچێ.
شەو کە دادێ،
دادەنیشم و هەرچى شیعرى تۆ هەیە
لە گوێی خۆميان دەئاخنم.
ڕۆژ کە دادێ، دەگەڕێم،
هەر شوێنێکى سرووشتى ببینم،
بۆنى شیعرى تۆى لێوە دەکەم.
منیش بەرانبەر دارپاییزەکەى خۆم دادەنیشم،
هەرچى پرچى خۆریشت هەیە،
دوو-سێ تاڵى لێ دەپسێنم و
لە دارپاییزەکەى خۆمى موتووربە دەکەم.
ئەوسا تۆش وەرە، تامى بەرهەمى شیعرێکى من بکە،
نەوەک لێم بکەوێتە نێو دەریا و ليخنى بکەم!
======
کانوونى دووەمى ٢٠٠٧
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨؛ چاپی سێیەم، ٢٠٢٥
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem