کوفرە
پێم دەڵێیت سەرگوزەشتەى عیشقمان نییە،
درۆیە
بڵێیت دڵم بەر سێڵاوى گریانى شیعرت نەکەوتووە.
درووستە
ماوەیەکە چاوەکانمان هاموشۆى کەمە؛
لێومان قڵیشاوە و پەنجەمان تەزیوە.
وا زستانیش ڕۆیشت، وا نییە؟
دەى کە وایە، کوانێ دوژمنەکانم؟
پەنجەرەکەم کراوەتەوە، هەڵم نییە، با بیانبینم.
دەزانى لە حوزوورى شیعرا چیم کردۆتەوە؟
کتێبێک... کە دەیخوێنمەوە، شەرابى تاڵى دوژمنەکانم
لەنێو شووشەى ناسکى تۆدا دەدۆزمەوە.
هەر بۆیەشە قەت ناتوانم دوژمنەکانم
لە تۆدا جیا بکەمەوە،
«چونکى گەر شووشە نەبێ، شەراب بە چى بخۆمەوە! »
=====
٢٠٠٨
شیعر: مەملەکەتی عیشق و دوژمنەکانم
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem