-٢-
بڕوانن! من لێرە گرفتارم؛
دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ باوەشی باغەکان.
تۆز و خۆڵەکەم ببەخشمەوە بە گوڵ و
دڵۆپە ئاونگەکەش ببەخشمەوە بە خودا.
من پێکهاتەیەکى دوو کیشوەریم:
کیشوەرێک پڕە لە دڕندەیی و
کیشوەرەکەى دیکەش پڕە لە سۆزى خوڵقاوى خودا.
من لە نێوان ئەم دوو کیشوەرەدا سەرم گێژە؛
کیشوەرى باغەکان بوونەتە کۆیلەى عاشقەکان و
عاشقەکانیش بوونەتە کۆیلەى کیشوەرەکەى خودا.
===========
٢٠٠٧-٢٠٠٨-٢٠٠٩
پێشەوا کاکەیی
بەشی دووەمی چامەی: منم. دیدەوانیی گوڵ دەکەم
کتێبی چامە و شیعری: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم
چاپی یەکەم، ٢٠١١
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem