بەشی دووەمی پچڕانی هەناسەکان Poem by Peshawa Kakayi

بەشی دووەمی پچڕانی هەناسەکان

-٢-
دەمێکە
لێکترازانێکم لەگەڵ فەلسەفەدا هەیە،
ئاوى بەلۆعە لە چاوم دەپرژێ،
دارى ژەقنەمووت بە دەستمەوە حەپەساوە،
گەڵاى زەرد لەسەر دەفتەرى شیعرم کەڵەکە بووە و
خەندەى پاییزیش بە دەم بەیانییەوە
لەگەڵ هەناسەمدا تێکەڵ بووە،
کە هەناسەم پچڕاوه‌ و
کلیلى دەرگاى شیعریشم
دەمێکە ون بووە.
====

کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨
شیعر: بەشی دووەمی (پچڕانی هەناسەکان)
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨، چاپی دووەم، ٢٠٢٣، چاپی سێیەم، ٢٠٢٥

بەشی دووەمی پچڕانی هەناسەکان
Tuesday, July 14, 2026
Topic(s) of this poem: poems
COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success