منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم Poem by Peshawa Kakayi

منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم

-١-

وەرن بۆ دیدەنيى باغ،
جا سەیر بکەن: گوڵ چۆن سەرنجمان دەبات.
وەرن بۆ بۆنکردنى گوڵ،
جا بزانن: بۆنى چۆن دەماغمان دەبات.
ئەها! سەیر بکەن:
ئەوە ئێمەین/ لە بەردەم گوڵدا سوژدە بۆ عیشق دەبەین/ تا گوڵ عیشقمان بگەیەنێتە لاى ئافرەت/ ئەوە ئافرەتیشە/ لە بەردەم گوڵدا عیشقمان شەرمەزار دەکات.
* * *


وەرن بۆ دیدەنيى جەنگەڵەکان،
جا سەیر بکەن:
تەمومژ چۆن چڕوپڕيی دارەکانى داپۆشیوە!
وەرن با له‌نێو تەمومژدا هه‌ناسه‌ بده‌ين،
جا بزانن هەناسەکانمان چ ئاخێکى گرتووە!
ئەها! تەماشا بکەن:
ئەوە ئێمەین/ ئاخ هەڵدەکێشین، تا جەنگەڵەکان ببینین و لە ترسی خامۆشی ڕزگارمان بێت/ ئەوە ترسیشە/ هەنگاوى ڕۆشناییمان نیشان دەدات.=
======
٢٠٠٧-٢٠٠٨-٢٠٠٩
بەشی یەکەمی چامەی: منم. دیدەوانیی گوڵ دەکەم
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: منم، دیدەوانی گوڵ دەکەم
چاپی یەکەم، ٢٠١١

منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم
Sunday, August 9, 2026
Topic(s) of this poem: flowers,gardens,poem
POET'S NOTES ABOUT THE POEM
چاپی یەکەم: ٢٠١١، چاپی دووەم: ٢٠١٩، چاپی سێیەم: ٢٠٢٣، چاپی چوارەم: ٢٠٢٥
COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success