-٩-
ئەى گوڵڕۆشن! بۆ ئەبەد دڵتەنگى تۆم؛
من هەمیشە خەیاڵم لاى ئەو بێوەژنانەیە، کە دەچنە نێو باغەکان/ لە بەردەم تۆدا سیگار دەکێشن و بە دووکەڵەکەى هەناسەت تەنگ دەکەن/ ڕقم لەو مەیخۆرەوانەیە، کە لەنێو باغەکاندا سەرخۆش دەبن/ شووشەى شەراب لە بەردەم تۆی گوڵدا فڕێ دەدەن، تا بە بۆنى شووشەکەى سەرخۆشت بکەن.
ڕقم لەو حیزبانەیە، لەکاتى کۆبوونەوەکاندا/ ڕۆحى چەندانى وەک تۆ دەکێشن و دەیخەنە نێو ئینجانەیەک ئاوهوه/ دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەکەش/ گوڵەکان لەنێو ئاوى سەر مێزى کۆبوونەوەیان دەردێنن و بۆ نێو زبڵدانى مێژووی خۆیانى فڕێ دەدەن.
======
٢٠٠٧-٢٠٠٨-٢٠٠٩
بەشی نۆیەم: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی چامە و شیعری: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم
چاپی یەکەم، ٢٠١١
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem