-٤-
بۆنکردنى گوڵ زۆر دژوارە؛
ئەها! سەیرى گوڵ بکەن:
نەختێک جار لەنێو لق و پۆپی دەستماندا ملی دەشکێ؛
نەختێک جار لەنێو دەستماندا غەم دەخوات و
ڕەش دادەگەڕێ.
نەختێک جار زیندەبەچاڵ و
نەختێک جار بێکفن و
نەختێک جاریش لە هەزار شوێندا
لاشەى گوڵ فڕێ دەدرێ؛
دەى خودایە! گوڵ بە دەستى کێ ئەنفال دەکرێ؟
======
٢٠٠٧-٢٠٠٨-٢٠٠٩
پێشەوا کاکەیی
بەشی چوارەمی: منم دیدەوانیی گوڵ دەکەم
لە کتێبی شیعر و چامەی: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم
چاپی یەکەم: ٢٠١١
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem