ئەمشەو
سەفەرێک ڕێی پێ گرتم،
تا حیکمەتانە عیشق بکەم.
کە عاشق بووم،
شەپۆلى گریانێک بەر دیوارى دڵم کەوت و
درزى تێ کەوت!
نەمزانى چ عیشقێکە،
تا لە کەندەڵانى دڵمدا خۆم حەشار دا و
سەرنجم دا،
فوارەى خۆشەویستيى تۆیە،
ڕژاوەتە نێو تیکەکەلێنى دڵم و
عیشقم، نقوم بوو!
====
٢٠٠٨
شیعر: کەندەڵانی دڵ
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem