دەمێکە
بە ڕێگاوەم و لەنێو شەمەندەفەرێکدام
هاوغەزەلم!
ڕێگا زۆر دوورە،
زۆریشم نەماوە و هاکا گەیشتم.
گەر سۆراغیشت کردم
تا بزانیت لەنێو کام شەمەندەفەرەدام،
غەمگین مەبە،
دەزانم دەمێکە چاوەڕوانیت،
بەڵام چ بکەم، مەرگ هاتە چاوەکانمەوە و
خەوم لێ کەوت،
خەوێکى سەرمەدى،
شەرمەندەم خۆشەویستم کە مردم!
=====
کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
بەشی چوارەمی (پچڕانی هەناسەکان)
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨
چاپی سێیەم، ٢٠٢٥
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem