بۆ بە جێم دێڵى؟
خۆ پێم تەرک ناکرێت
ئەو عیشقەى تۆ.
چۆن سەیرى دەریا و ئاسمان نەکەم،
خۆ یادگارى من و تۆ بوون.
بۆ بە جێم دێڵى؟
فرمێسك له چاوەکانمدا پەنگ دەخواتەوە.
وەرە گیانە!
چیدى ئۆقرە ناگرم،
حەز دەکەم
دەمم بێنمە بەر تیخى دەمت،
بمسووتێنى
بە گڕى هەناسەى دەمت.
ئەوسا کە چوویتە وڵاتى دەمستانەوە
بیر لە ماچى دەمم دەکەیتەوە.
کە پیاڵەیەک شەراب لە لێو بڕێژم،
تیخى دەمت بسۆمەوە.
================
٢٠٠٨
شیعر: دەم
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem