دەمێکە
کێشەى من و تۆ
پشتگوێ خراوە خۆشەویستم!
گەر بە دەست من دەبوو،
(لە دەستوورى نوێى حوکوومەتـى عێراقى فیدڕاڵـدا
لە جێى ماددەى سەدوچل،)
ناوى تۆم دەنووسى،
چونکى ئێستاکەش نازانم
بەشێکى لە من،
یان بەشێکى دابڕاويت!
====
کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
بەشی سێیەمی (پچڕانی هەناسەکان)
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨
چاپی سێیەم، ٢٠٢٥
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem