ئەگەر ئاو تینووى بوو،
لە خۆڕا نییە،
گەرماى بووە و
هەڵمى لێ بەرز بووەتەوە بەرەو ئاسمان!
ئەگەر بارانیش باری،
بە خودا دەڵێ: قەرزەکەم بدەوە،
کە پێم دايت لە ئارەقى نێوچاوان!
=============
کانوونى یەکەمى ٢٠٠٧، سلێمانى
شیعر: ئاو
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem