سەڵتم،
هەمیشە و بۆ هەتاههتايه عاشقم.
خەیاڵم لە شوێنە دوورەکانى واقیعە و
کە بیگەمێ غەم لەوێیە،
غەم یانى عیشقى ئەبەدى.
چەند خۆشە لە قووڵاییى غەمدا
نەفەسى مەرگم دەتەقێ.
چەند خۆشە لە چۆڵاییی کێوەکانەوە
بێدەنگ بێدەنگ تەماشاى شاخەکان دەکەم و
هەناسەى ڕەشیان هەڵدەمژم.
ئەوەندەش غەمناک نیم،
بەڵام لەنێو غەمدا هەموو شتەکان دەبینم و دەبزوێت.
چ خەیاڵێکە بڵێم عیشق غەم نییە،
نا، دەبێ غەمەکانم هەڵمژمەوە،
تا بزانم غەم چییە؟
=====
٢٠٠٨
شیعر: سەڵتێکی عاشق
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem