شیعرم سیحرى ساحیرێکه،
لەودیو وەرزەکانهوه
گەڵاکان هەڵدەوەرێن و
دەبنە دۆشەکى حەزێک و
بێوەژنێک خۆى ڕووت دەکاتەوه،
کە شیعریشم ئاوازى کەمانچەى لەشی ئەوە!
هەر چى حەزى لە لەشدایە،
بۆم ڕادەماڵێ،
کەچى کە شیعرى پێ دەهۆنمەوە،
ئەو لەودیو دنیاى شیعرهوه
پێم پێدەکەنێ!
هەمدیسان
شیعرم بوو بە سیحرى ساحیرێک.
زەوى بوو بە دڵۆپە باران و
بەردیش بوو بە بناغەى شیعرم.
گوڵ بوو بە کراسى بێوەژن و
بێوەژنیش بوو بە کۆنە دەزگیرانەکەى
گەڕەکى ئاسمانم!
=======
٢٠٠٨
شیعر: شیعری جادوو
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem