کڵاوەکەی ئەی ڕەقیب Poem by Peshawa Kakayi

کڵاوەکەی ئەی ڕەقیب

Rating: 5.0

کڵاوەکەى ئەى ڕەقیب
بۆ شێرکۆ بێکەس


شیعرێک بوو بە (ئەى ڕەقیب.)
کە پەرچەمى خۆى هەڵدا،
گشت سروودەکان
لەژێریدا کەوتنە سەما و
(ئەى ڕەقیبیش) دەنگەژێیەکانى بۆ دەنووسییەوە!
گەرچى لەپڕا با هات و دەنگی دا،
پەرچەمى خڕ کردەوە و
دەنگەژێیەکانى برد و
شیعریش کەوتە نێو کەژاوەى گریانەوە.

====
ئازاری ٢٠٠٧
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی پاشماوەی هەناسەکان
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨؛ چاپی سێیەم، ٢٠٢٥

COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success