-٨-
ئەى گوڵڕۆشن! نیگاوانیت دەکەم،
نەوەک لە قەراغ دەریادا غەم بخۆیت و پەژموردە ببیت؛
ئەفسوونساز توخنت بکەوێت و ڕۆحت ببات؛
هەنگ توخنت بکەوێت و خوێنت بمژێت؛
باغەوان تینوێتیيت نەشکێنێت و وشک ببیت.
نەوەک شێت بیت و تاڵەموویەک بە سەرتەوە نەهێڵیت!
=====
٢٠٠٧-٢٠٠٨-٢٠٠٩
بەشی هەشتەمی (منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم)
لە کتێبی چامە و شیعری: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم
پێشەوا کاکەیی
چاپی یەکەم، ٢٠١١، چاپی چوارەم، ٢٠٢٥
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem