زیکر Poem by Peshawa Kakayi

زیکر

Rating: 5.0

ئەگەر گەنجێ
کیژۆڵەیەکى نیوه‌ڕووتى بینی،
ئیدى نایبینى لە مزگەوتدا
زیکرێ بگێڕێ لە پێناوى خودادا!
بێجگە لە پیاوە پیرەکان
کە ئەوانیش وا ده‌زانن
خانەنشینکراوى خودان ئێستا!
=====
کانوونى یەکەمى ٢٠٠٧، سلێمانى
شیعر: زیکر
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان

POET'S NOTES ABOUT THE POEM
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨؛ چاپی دووەم، ٢٠٢٣؛ چاپی سێیەم، ٢٠٢٥. ئەم کتیبە، کۆمەڵەشیعرە.
COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success