من زۆر زۆر بچووکم،
لە هەموو خهڵكى دنیا
کۆیلەترم،
چونکى عاشقم!
لە هەموو خهڵكى دنیاش
گەورەترم،
چونکى بەرگەى کۆیلەبوونى
عیشق دەگرم!
======
٢٠٠٨
شیعر: عاشقبوون کۆیلەبوونە
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem