-٨-
ئەى گوڵڕۆشن! نیگاوانیت دەکەم،
نەوەک لە قەراغ دەریادا غەم بخۆیت و پەژموردە ببیت؛
ئەفسوونساز توخنت بکەوێت و ڕۆحت ببات؛
هەنگ توخنت بکەوێت و خوێنت بمژێت؛
باغەوان تینوێتیيت نەشکێنێت و وشک ببیت.
نەوەک شێت بیت و تاڵەموویەک بە سەرتەوە نەهێڵیت!
=======
بەشێک لە قەسیدەی [منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم]
لەکتێبی [منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم]ـدا
پێشەوا کاکەیی
۲۰۰۷-۲۰۰۸-۲۰۰۹
چاپی یەکەم، ۲۰۱۱؛ چاپی چوارەم، ۲۰٢٣.
===
لەنێو سروشتدا...
۲۹-٤-۲۰۱۸
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem