(ئێوارەیە و
خۆر پرچى لە خەنە گرتووە،)
هێڵى ئیستیواييى دڵم
بەر چرکەى فوارەى خۆشەویستیى
ترازانى زەمەنى چاوت کەوتووە.
*
ئێوارەیە و
مانگ وەکوو داسە،
وشەى شیعرمى هەڵپاچیوە،
سەرما ههڵمدهلهرزێنێ و
شەقهشەقی ددانەکانیشم
نۆتەى مۆسیقای گرتووە.
*
هەمدیسان ئێوارەیە و
خۆر ماڵاوایى دەکا و
مانگیش جوانيى خۆى نیشان دەدا!
کە وایە خۆشەویستم جوانيى تۆ کوا
گەر ڕۆشناییى مانگ
لە بەر ڕۆشناییی جوانى تۆدا نەتوێتەوە؟
=======
٢٠٠٨
شیعر: جوانی
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem