١٤
شێتەکان
کە دەچنە شوێنە گشتییەکان
لۆتییەکان بە ڤۆدگا سەرخۆشیان دەکەن،
کە دەشچنە نێو ئەشکەوتەکان
کچەکان فانۆسی لەززەتیان بۆ دەبەن!
١٥
شێتەکان
گەورەترین سەرمایەیان
پانتۆڵێکى کورت و
پێڵاوێکى دڕاو و
کراسێکى شڕە.
گەورەترین سڕیشیان
مەرگێکى کامڵه
لەبن دارتوویەکى زڕدا!
١٦
ئێمە کە ئەدگارى شێتەکان دەبینین،
وا دەزانین هەمیشە لەگەڵ خودادا شەڕیانە!
گەر چی ئەوان لە غافڵی شتێکدان و دەڵێن
خودایە! بۆچى ئهو خهڵكه گومڕان؟!
١٧
شێتەکان بەدبەختى نێو کۆمەڵگەن،
خەڵکيش بۆ کاتبەسەربردنى خۆیان
گاڵتەیان پێ دەکەن،
یان هەندێکیان دەڵێن
شێتەکان دەست دەوەشێنن،
وەلێ تێنەگەیشتووەکانی نێو کۆمەڵگەن
دەست دەوەشێنن!
====
٢٠٠٨
لە کتێبی کۆمەڵەشیعر: پاشماوەی هەناسەکان
٢٠٠٨
پێشەوا کاکەیی
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem