(ئەو شێتەى پێنووسێک بە دەستەوە دهگرێت،
ترسناکترە لەو شێتەى شمشێرێک بە دەستەوە دهگرێت!)
نیچە
شێتەکان
١
منم ڕابەرى شێتەکان،
خاوەن ئیمپڕاتۆریەتێک لە ڕۆحە ئازادەکان،
لەودیو مەنفاى ئێوەوە
کەمینەیەکى یاخى
لە یاسا کوێرەکانى ئێوەوە،
ئەرکى منیش تێکشکاندنى،
نەک جێبەجێکردنى فەرمانى ئێوە!
٢
لە دنیاى شێتەکانەوە
شتەکان دەبنە هەقیقەت.
گەر بشچینە دنیاى هەقیقەتەوە،
دەبێت ببینە شێت!
=====
٢٠٠٨
شیعر: شێتەکان
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem