بەشی یەکەمی (پچڕانی هەناسەکان) Poem by Peshawa Kakayi

بەشی یەکەمی (پچڕانی هەناسەکان)

Rating: 1.0

دەمێکە
من و تۆ هەناسەمان پچڕاوه‌،
نە زەمەن ڕێگە دەدا
به‌ وردە گەردیلەکانى تیشکى چاوت
هۆنراوه‌ بنووسمەوە؛
نە قینیش ڕێگە دەدا
عیشقمان تێکەڵى یەکدى بکەینەوە.
ئیدى هەرچەند دڵنياش بم،
من هەر بۆت دەنووسم و
کار لەسەر پاشماوەى هەناسەکانمان دەکەم؛
دەزانم لە بۆشایيى ئاسماندا
هەناسەکانمان یەک دەگرنەوە!
===
بەشێک لە: پچڕانی هەناسەکان
کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
چاپی١: ٢٠٠٨

بەشی یەکەمی (پچڕانی هەناسەکان)
COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success