شیعری دەسەڵات Poem by Peshawa Kakayi

شیعری دەسەڵات

من شاعیرێکم،
نامەوێ
کە شیعرم لە دایک بوو،
بسکى وشەم بێتە کەزى و
بەسەر شان و ملى کیژۆڵەیەکدا
بێتە خوارێ و
بۆ جوانيى ئەو بدوێ،
شاعیرێکم،
دەمەوێ
کە شیعرم لە دایک بوو،
بێتە ڕۆڵەى ئەم سەردەمە و
لە دژى دەسەڵاتى ئەمڕۆ بدوێ!
====
ئایارى ٢٠٠٦
شیعر: شیعری دەسەڵات
پێشەوا کاکەیی
Ⓒⓡ Peshawa Kakayi

لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨، چاپی سێیەم ٢٠٢٥

شیعری دەسەڵات
Thursday, July 9, 2026
Topic(s) of this poem: poems,poem
COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success