عیشق، دەستپێکى وشەکانە.
عیشق، یانى هەموو شتێک، کە نا،
عیشق، یانى خوو...
یانی کرمى ژیان.
عیشق وەختێک سەر هەڵدەدات/ دەمارەکانى مێشکمان خەوتوون/ وەختێک لە نێوى دەبەین/ چاوەکانمان شەرمەزار دەبن/ وەختێک کە زیندووى بکەینەوە/ دەمارەکانى مێشکمان لەق دەبن/ عیشق دەستپێکى نیگایەکە/ کە دێت ئاوڕ لە ڕابردوو ناداتەوە.
ڕابردوو، هەندێک جار لقێکە بۆ بەستنەوەى عیشق؛
ڕابردوو، بڕێک جار لقێکە بۆ گرێپووچکەى عەقڵ؛
ڕابردوو، نەختێک جار عیشق و عەقڵ لێك گیر دەکات.
***
پێشەوا کاکەیی
٢٠١٠
لە کتێبی: منم دیدەوانیی گوڵ دەکتم
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem