دۆزینەوە Poem by Peshawa Kakayi

دۆزینەوە

Rating: 1.0

یەکەم شت
کە ڕقم لێى بۆوە و نووسیم،
دوو پیتى ئاشکراى (خ) و (خ) و
پیتێکى نهێنيى (خ) بوو.
یەکەم خۆپەرستيى تۆ و
دووەمیش خۆکوشتنم بۆ تۆ بوو.
لە خۆپەرستيى تۆدا وام زانى
(خ) ـى سێیەم نادۆزمەوە،
بەڵام ئەوسا زانیم تۆ دڵت گووشراوە،
کە پێم نەگوتووى خۆشم دەوێى،
ئەوسا منیش هاتم،
(خ) ـی سێیەمم دۆزیيەوە و
پێم گوتيت (خۆشم دەوێى!)
=======

٢٠٠٨
شیعر: دۆزینەوە
پێشەوا کاکەیی

لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان

POET'S NOTES ABOUT THE POEM
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨؛ چاپی دووەم، ٢٠٢٣؛ چاپی سێیەم؛ ٢٠٢٥. ئەم کتێبە، کۆمەڵەشیعرە.
COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success