تۆ بانگى عیشقت دا،
بۆیە منیش بە پێخاوسى
دەستنوێژم هەڵگرت و
هاتمە بهردهم بەردە ڕەشەکەى کەعبەى دڵت.
تا لەسەر بەرماڵى سینەت
دوو ڕکات نوێژ بخوێنم،
ئەوەندە گريام،
فرمێسکەکانم بوونه دهنكى تەسبێح،
تا خەتمى عیشقيان پێ بکەم.
گەر خۆشت فەرمووت
بڕۆ دەرەوە لە تەکیەى عیشقم،
دەڕۆم،
فرمێسکەکانم دەکەمە بەرد و
ڕەجمت دەکەم،
هەتا شۆڕشێکى عیشق بەرپا دەکەم!
======
٢٠٠٨
شیعر: کەعبەی دڵ
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem