سێڵاو
کەفوکوڵێکە دوای گفتوگۆی زەوین و ئاسمان پەیدا دەبێ.
ئەی ئاهوورا!
گەر مرۆڤ نەبێت،
ئەو تاریکییەی جیهان لە کوێوە سەرچاوە دەگرێ؟
دەی مەزدا!
ڕووناکیم بدەرێ
با ڕۆح ڕۆشن بێ، زمان لوتفی هەبێ!
=====
بەشێک لە گزنگی دەیەم، (سێڵاو) لە ویلایەتی فلۆریدا...
لە کتێبی (ئەمریکانامە بە تامی شیعر)
پێشەوا کاکەیی
٢٠١٧
چاپی یەکەم، ٢٠١٨
---
شوێنی خوێندنەوەی شیعرەکە: باغی نارنجستان ئەقوام، شیراز
١٨-١١-٢٠١٨
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem