دەمێکە
مێچکۆڵەم ئاوس بووە،
دوو-سێ تاڵهمووى سەرمم دەرهێنا،
دامە بەر تیشکى هەتاو و
سەیرم کرد، ڕەنگیان سپى بووە!
هاتم،
یەک-دوو قۆپچەى کراسەکەشم کردنەوە و
وێنەى سینگم
پێشانى دەزگیرانەکەم دا،
گوتى ڕەنگى لهشت تێک چووە!
هەمدیسان هاتمەوە و هاتم
یەک-دوو حەیرانى «سیساوەیی»ـم
بۆ ڕیشچەقڵاويى خۆم و
کچە شۆخ و شەنگەکەى دەشتى هەولێرم
بە گریانەوە بۆ گوتنەوە.
====
کانوونی یەکەمى ٢٠٠٦
بەشی پێنجەمی (پچڕانی هەناسەکان)
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨
چاپی سێیەم، ٢٠٢٥
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem