منداڵەکان Poem by Peshawa Kakayi

منداڵەکان

منداڵەکان
هەندێ جار بیر لە بارەغەمى خۆرەتاو دەکەنەوە،
بۆ بارەکەى قورس کردووە؟
هەندێ جار لە سێبەرى دارێک دەڕوانن
بۆ پرچی قرژن کردووە؟
هەندێ جار لای قوژبنى دیوارێک دانیشتوون
بیر لە لەدایکبوون دەکەنەوە.
منداڵەکان پیرێکى بێ تەمەنن،
لە هژمەى گۆچانێکدا دەسووڕێنەوە.
منداڵەکان دوایین وێستگەى ئەو شەقامەن،
کە بەسەر پردیشدا ڕەت دەبن،
بیر لە شۆڕشى (گاندى) دەکەنەوە!
=============
ئەیلوولى ٢٠٠٧، مەهاباد
شیعر: منداڵەکان
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨

منداڵەکان
Monday, July 20, 2026
Topic(s) of this poem: poems,children
POET'S NOTES ABOUT THE POEM
چاپی یەکەمی یەکەمی ئەم کۆمەڵەشیعرە، ٢٠٠٨؛ چاپی دووەم، ٢٠٢٣؛ چاپی سێیەم، ٢٠٢٥
COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success