گیانه بچووکه‌کان
سۆران محه‌مه‌د
translation of the poem (Little Souls) into Kurdish by: Soran M. H
..................
چه‌ند ساڵانێکی نه‌هات بوو؟
هه‌وره تاریكه‌کان
ئاسمانی قه‌سیده‌کانیان گرتبوو
داده‌بارین به‌سه‌ر کێڵگه‌ی شیعره‌کانا
به‌ڵام هیچ گیایه‌ك نه ده‌ڕوا
جگه له‌و گیانه بچووکانه‌ی
زۆرانیان له‌گه‌ڵ ژیاندا ده‌گرت
به‌ڵام هه‌ر زوو
شکست به‌رۆکی ده‌گرتن
ئیدی خوێنه‌ره‌کان
که نه مه‌رگه‌ساته‌کانیان لا گرنگ بوو
نه‌هۆکاری ره‌شاییه‌کانیان ده‌زانی
پێیان وابوو:
بۆخاتری ئاسۆیه‌کی گه‌ش
نابێ ئه‌وه‌نده تاریك بن
به‌بێ ئه‌وه‌یدوور بڕوانن
بۆ سێبه‌ری ئه‌و هه‌ورانه‌ی
له رۆژهه‌ڵاته‌وه وادێن
به‌سه‌ر کێڵگه‌ی شیعره‌کانا
به بێ وه‌ستان
داده‌بارێن
..............................
ئه‌م دقه کورته وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌وانه‌ی له دۆخی رۆمانسییه‌ت له زه‌مینه‌ی قه‌سیده‌کاندا ده‌پرسن