-٦-
ئەى گوڵ! تۆ موحیبەتیت،
چۆن دڵم دێت ڕۆحت بکێشم؛
سەرت لە لەش جـیا بکەمەوە و
بتکەمە قوربانى بۆ یارەکەم!
ئیزنم بدە ئەى گوڵ!
بە خاکەوە بتگوێزمەوە بۆ لاى ئهو؛
دەستێکم بە قەدتەوە،
تا دڕکەکانت بە پەنجەمدا بچن و خوێناوى بن،
دەستێکیشم به ڕەگوڕیشەى نێو خاکتهوه بێت.
تا تێبگات یارم کە تۆش موحیبەتیت.
ئیزنم بدە ئەى گوڵ!
دیدەوانیيت بکەم و نەهێڵم کەس لە دژت بجەنگێت،
تا ئەو ساتەى تەمەن یەخەت دەگرێت؛
تا خودا، بەرەو مەرگت ڕادەکێشێت.
==============
٢٠٠٧-٢٠٠٨-٢٠٠٩
بەشی شەشەمی: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی چامە و شیعری: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم
چاپی یەکەم، ٢٠١١
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem