غەم Poem by Peshawa Kakayi

غەم

Rating: 5.0

١
هەندێ جار غەم
لە من و تۆ دەچێ،
هەندێ جاریش لە بەرد،
وەلێ قەت لە خودا ناچێ!


٢
غەم لە گرێی دارێکى ساواشدا دەردەکەوێ،
لە ئاوى مەنگدا پێشتر چۆن بووە،
لە ڕۆژنامەى سەربەخۆ، لە پشتەوەى کێیه‌!
لە شیعرێکى سیاسییشدا
بە دەست کۆنەشاعیرێکى شاخەوە!
=========
کانوونى یەکەمى ٢٠٠٧، سلێمانى
شیعر: غەم
پێشەوا کاکەیی
لە کتێبی: پاشماوەی هەناسەکان

POET'S NOTES ABOUT THE POEM
چاپی یەکەم، ٢٠٠٨؛ چاپی دووەم، ٢٠٢٣؛ چاپی سێیەم، ٢٠٢٥. ئەم کتیبە، کۆمەڵەشیعرە.
COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success