بەشی پێنجەم: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم Poem by Peshawa Kakayi

بەشی پێنجەم: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم

-٥-

شوناسی گوڵ، بێئەندازە بەدبەختە؛
ئەها تەماشاى گوڵ بکەن!
بڕێک جار مەردئاکارانە خۆ دەخوڵقێنێ و
بڕێک جاريش ژنحەزانە خۆ دەنوێنێ.
گوڵ لە پرسەى هەردووکماندا حوزوورى دەبێ و
ئێمەش لە پرسەى گوڵدا بێشوناس،
ئەى خودایە! تۆش لە پرسەى گوڵدا حوزوورت دەبێ؟
========
٢٠٠٧-٢٠٠٨-٢٠٠٩
پێشەوا کاکەیی
بەشی پێنجەم: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم
لە کتێبی شیعر و چامەی: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم
چاپی یەکەم، ٢٠١١

Wednesday, August 19, 2026
Topic(s) of this poem: flower,poem
POET'S NOTES ABOUT THE POEM
چاپی یەکەم: ٢٠١١، چاپی دووەم: ٢٠١٩، چاپی سێیەم: ٢٠٢٣، چاپی چوارەم: ٢٠٢٥
COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success