-٣-
خودایە! ئێمەت تووشی چ گێچەڵێک کردووە،
لەگەڵ گوڵدا بە شەڕمان دەدەیت!
گەر دەزانیت گوڵ ئێمەى کۆت و بەند کردووە،
بۆچی ئێمە بە گژ ئەودا دەكهيت؟
سەیر! گوڵ لە ئێمە غەمگینترە،
لە ئێمە دوژمنى زۆرترە و
لە ئێمەش عیشقی موقەددەسترە،
دەى خودایە! تۆ چۆن سەیری گوڵت کردووە؟
======
٢٠٠٧-٢٠٠٨-٢٠٠٩
پێشەوا کاکەیی
بەشی سێیەمی (منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم)
لە کتێبی شیعر و چامە: منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم
چاپی یەکەم: ٢٠١١
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem